کاندیدێکی پارتی: ئامانجامان بەدەستهێنانی مافی ئێزدیانە لە نەینەوا
_(1)__2023_11_06_h18m10s1__HK.jpg)
کاندیدی ژمارە "٥٠"ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان گوتی: ئامانجمان بەدەستهێنانی مافەکانمانە چونکە چەندین ساڵە مافی ئێزدیان پەراوێزخراوە لە دەشتی نەینەوا.
هێمن فەرەج خێری بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: خەڵک دەزانێت پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستانە و خەڵکی ئەم پارێزگایە دەزانن ئامانجی پارتی خزمەتکردنی خەڵکە.
ناوبراو ئاماژەیشیدا: پارتی دەیەوێ لە پارێزگای نەینەوا نفوزی بەهێزبێ چونکە خەڵکی مووسڵ شایەنی ئەوەن خزمەتیان بکرێت، ناوچە ئێزدیینشینەکانیش لە دەشتی نەینەوا لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس پشتگوێ خرابوون پارتی دەیەوێت خزمەتی زیاتری ناوچەکە بکات.
هێمن فەرەج گوتیشی: خەڵک بڕوای وایە پارتی دەتوانێت خزمەتی خەڵک بکات بۆیە هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا بە هەموو ئاین و نەتەوەکانەوە لەگەڵ ئەوەن پارتی بەهێزبێت و دەنگیشی پێ دەدەن.
کاروان باعەدری




