٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە کەرکووک: گەڕانەوەی پارتی دڵنیاییە بۆ خەڵکی کەرکووک

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک_KDP.info_ ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکوک _ گەرمیان، گوتی: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک بۆتە مایەی دڵخۆشی خەڵکی کەرکووک و دڵنیاییە بۆ هەڤاڵانی ئێمە و کاندیدانمان لە کەرکووک، بۆیە هەنگاوێکی گرنگە و پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ کاندیدەکانمان.

ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک _ گەرمیان،  عەبدولڕەحمان دەلۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک ، بەتایبەت مەکتەبی ڕێکخستن و لقی سێ، هەم بۆ کاندیدەکان و بانگەشەی هەڵبژاردن، هەم بۆ ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحی و نەتەوەکانی دیکە، بۆیە گەڕانەوەکە ڕەنگدانەوەی باشی دەبێت و سەرەڕای ئەوەی بەخشینی بارەگای پارتی بە زانکۆی کەرکووک بۆتە مایەی خۆشحاڵی کەرکووک و کەرکووکییەکان، بۆتە جێگەی خۆشحاڵی خەڵکی پارتی، چونکە سەرۆک بارزانی هەمیشە خەمخۆری زانست بووە لەو شارە، بۆیە گەڕانەوەی پارتی دەبێتە هۆی گەشەکردنی ڕێکخستنەکانی پارتی و پشتگیری زیاتری کاندیدەکان.
عەبدولڕەحمان دەلۆ گوتیشی: ئەو گەڕانەوەیە زۆر گرنگە کە نەیارانی پارتی باسیان لەوە دەکرد پارتی تەنها بۆ هەڵبژاردن دێتە کەرکووک و دواتریش دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و واز لە هەڤاڵانی خۆیان دێنن، بۆیە ئەو گەڕانەوەیە دڵنیابوونی هەڤاڵانی ئێمە و کاندیدانی ئێمەیە، ئەمە پاڵپشتییەکی زۆر باشە بۆ کاندیدەکانمان و خەڵک زیاتر پشتگیرییان دەکات ن دەنگی زیاتر بەدەست دێنین.

بڵند ئیبراهیم  

هەواڵی پەیوەندیدار