٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین : بارەگاکانی خۆمان وەردەگرینەوە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین - KDP.info - بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین  ئاشکرایکرد: دوای وەرگرتنەوەی پارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووکی دڵی کوردستان، لە دیالە و  قەزای خانەقینیش بارەگاکانی خۆمان وەردەگرینەوە، بەو شێوەیە دەتوانین زیاتر کار بۆ کاندیدەکانی خۆمان بۆ هەڵبژاردن بکەین.

ئەکبەر حەیدەر خان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوکی دڵی کوردستان بارەگاکانی خۆمان وەرگرتەوە، ئومێد دەکەم لە سنووری دیالە، خانەقین، جەلەولا و مەندەلی بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە بارەگاکانمان ڕادەست بکرێتەوە، ئێمە پەلەمانە لە وەرگرتنەوەی بارەگاکانی خۆمان بۆ ئەوەی بتوانین  بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناو جەماوەری خۆمان بین و زیاتر کار بکەین.
ئەکبەر حەیدەر خان گوتیشی:  جێگری سەرۆکی پەرلەمان دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەسەر خەتە ، بۆ ئەوەی لەسنوری دیالە و خانەقین بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە.
دەشڵێت، ئەگەر بارەگامان لەناو جەماورەی خۆمان بین ئاسانکاری زۆرمان بۆ دەکرێت بۆ بانگەشە، کاندیدەکانیشمان کە ژمارەیان 15 کاندیدە بە ئارامتر دەتوانن بۆ خۆیان بانگەشە بکەن، تا ئێستاش بانگەشە بەئارامی بەڕێوە چووە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار