٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی شێخ فاتیح باقلانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی شێخ فاتیح شێخ عومەر شێخ بایز) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی شێخ فاتیح شێخ عومەر شێخ بایز) 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی شێخ فاتیح شێخ عومەر شێخ بایز باقلانی) بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی ئایینی دەڤەری ڕاپەڕین، خوالێخۆشبوو (حاجی شێخ فاتیح شێخ عومەر شێخ بایز باقلانی) مان پێگەیشت، 

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی خزمان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. 

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار