کاتژمێر 12:00 مەسروور بارزانی بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەی تیشک دادهنێت

دهۆك-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک دادەنێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 11/6 کاتژمێر 12:00، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک LINAC Radiotherapy لە شاری دهۆک دادەنێت.




