خدر مهنتك: پێشكهشكردنی بارهگای پارتی به زانكۆی كهركووك وهڵامە بۆ ئهوانهی دەیانوت پارتی لهسهر بارهگا خهڵك بهكوشتن دهدا

خدر مهنتك پهرلهمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له ئهو ئاڵنگاریانه دهكات كه ڕووبهڕووی حكوومهتی عێراق و سهرۆك وهزیرانی عێراق دهبنهوه، ئهوهش دهخاته ڕوو كه لەکاتێدا عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانی نەوتی خاو و خاوەنی پاشخانێکی ئابووری زەبەلاحە، کەچی نەیتوانیوە لە ڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و باشکردنی کەرتی تەندرووستیی و خوێندن و ئاوەدانکردنەوە و ڕەخساندنی هەلی کارەوە خزمەتی وڵاتەکە بکەن.
لهبارهی ئهوهی كه ئهو ئاڵنگاریانه چین كه ڕووبهڕووی حكوومهتی عێراق دهبێتهوه و چی بكرێت بۆ ئهوهی گرفتهكان چارهسهر بكرێت؟ خدر مەنتک دهڵێت: هەموو لایەک ئاگادارن لە سەرەتای درووستبوونی کابینەی پێنجەمی حکوومەتی نوێی عێراقدا، کۆمەڵێک ئاڵنگاری لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەت درووست بوو، لە نموونەی ئەوانەش ئاڵۆزییە سیاسیەکان و کێشەی نێو ماڵی شیعە و ڕێکنەکەوتنیان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت، تا ئەوکاتەی سەرۆک بارزانی بە سیاسەتی حەکیمانەوە هاتە سەرخەت بۆ پێکهێنانی حکوومەت و ئەویش دامەزراندی هەیئەتی ئیدارەکردنی دەوڵەت بوو، بۆ ڕێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک لەسەر پێکهێنانی حکوومەت.
پێش پێکهێنانی حکوومەت لایەنە سیاسییەکان لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتن، گرنگترین ئەو خاڵانەش پەیوەندییان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، پرسی بوودجە و یاسای سامانە سروشتییەکان و ماددەی سەدوچل و پرسی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییە کێشەلەسەرەکان بوو کە لە کارنامەی کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق ڕێککەوتنیان لەسەر کرا، دەبوو کابینەکەی بەڕێز (محمد شەیاع سودانی) پێوەی پاپەندبێت، بەڵام دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر کابینەکەی سوودانیدا ئەوەی لە کابینەکەی سوودانی جێبەجێکرا تەنها پرسی بوودجەبوو، ئەویش بە هەوڵ و فشاری زۆری لایەنە کوردییەکان بەتایبەتیش بە هەوڵی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێزدار (مەسرور بارزانی) لە ڕێککەوتن نزیکبوونەوە، بەڵام تاکو ئێستا کابینەکەی سوودانی پابەند نییە و تەنانەت دوای ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تەسلیمکردنی نەوت هێشتا بوودجە و شایستە داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشە و گرفتی بۆ درووست دەکرێت.
ڕایشیگهیاند: بەداخەوە لە کابینەکانی ڕابردووشدا لە سەرەتای تەشکیلکردنی هەر حکوومەتێکدا، پرسی بوودجەی هەرێمی کوردستان کێشە و گرفتی بۆ درووست کراوە و دەکرێت و پابەند نابن بەڕێککەوتنەکانەوە و لە ئاستی ئەو بەڵێنانە نین. ئەمەش کۆمەڵێک ئەجێندای سیاسی لە پشتە کە دەیانەوێت پرسی شایستە داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە پرسێکی سیاسی.
لهسهر ههوڵهكانی حكوومهتی عێراق بۆ ڕیشهكێش كردنی گهندهڵی خدر مهنتك دهڵێت: بەداخەوە ئەوەی لەعێراقدا بەدی دەکرێت، بەتایبەتی لە ڕاپۆرتی یونسکۆ و توێژینەوە جیهانییەکاندا عێراق لە ڕێزی پێشەوەی ئەو دەوڵەتانەیە بەدەست گەندەڵییەوە دەناڵێنن.
پاش پڕۆسەی ئازادی و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکوومەت بەدەست گەندەڵییەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانی نەوتی خاو و خاوەنی پاشخانێکی ئابووری زەبەلاحە، کەچی نەیتوانیوە لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و باشکردنی کەرتی تەندرووستیی و خوێندن و ئاوەدانکردنەوە و ڕەخساندنی هەلی کارەوە خزمەتی وڵاتەکە بکەن. بەهۆی کەڵەکەبوونی ئەو گەندەڵییە فراوانەوە کابینەکەی سوودانیش نەیتوانیوە لە بنبڕکردنی گەندەڵی سەرکەووتبێت، پێم وایە ئەوە کارێکی ئاسانیش نییە، کێشە و ناکۆکییە سیاسیەکانی نێو ماڵی عێراق و سیاسەتی محاسەسە و پشکپشێکنە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی هەر هەوڵێک بۆ ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی.
لهسهر بابهتی ڕێككهوتنی كهركووك و شهنگال كه ئهوه دوو کابینەی حكوومهتی عێراقه بهسهر یهكهوه ناتوانن ئهو پرسه چارهسهر بكهن، هۆكاری چارهسهرنهكردنی کێسەی ئهو ناوچانه و ئامادهنهبوون بۆ جێبهجێكردنی ڕێككهوتنهكان، ئهو پهرلهمانتارهی پارتی ئهوهی خستهڕوو: بەدرێژایی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، پرسی ناوچە کوردییە کێشەلەسەرەکان هەمیشە هەوڵێک هەبووە بۆ درووستکردنی کێشە و ئاشووب لەو ناوچانەدا. هەر لە نموونەی تەعریبکردنی کوردەکانەوە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشیزمەوە تا ئەوەی ئێستا لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەگوزەرێت، لەو بابەتەشدا تا ڕادەیەک سەرکەوتووبوون. ئێستاش کێشە و ناکۆکییەکان لەو ناوچانەدا بەردەوامن و نەیانتوانیووە ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە بەدی بهێنن.
خدر مهنتك ڕایشیگهیاند: پرسی کەرکووک پرسێکی تایبەتی کوردستانییە و پارتی شۆڕشێکی لەسەر کەرکووک بەرپاکردووە و هەرگیز تەنازوول لە شاری کەرکووک ناکەین. پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە دانیشتووانی کەرکووک بەئاشتی و ئارامییەوە پێکەوە بژین.
لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دانیشتووانی کەرکووکەوە کە کۆمەڵێک گەنجی کورد بەگووللەی هێزە ئەمنییەکان شەهیدکران، هەمیشە پارتییان بەوە تۆمەتبار دەکرد لەسەر بارەگایەک کێشە و ناکۆکی لە شاری کەرکووک درووست کردووە، بینیتان ئهمرۆ بارەگای ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی له كهركووك پێشكهشی زانكۆی ئهو شاره كرا، ئەمەش گەواهیدەری ئەوەیە پارتی تاکە هێزی سیاسیە خەمخۆر و دڵسۆزی کەرکووکییەکانە و داکۆکی لە ناسنامەی کوردستانیبوونی خەڵکی کەرکووک دەکات، کەرکووک و ئەو ناوچانەش پەیوەندییان بە ماددەی 140ەوە هەیە و پێویستە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، نەک هێز و لایەنێکی دیکە خۆی بەسەر ئەو ناوچانەدا بسەپێنێت.
ههروهها لهسهر بابەتی لێدان لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و کشانەوەی دیبلۆماسییەکانی هاوپەیمانان و ئەو بەیاننامانەی کەنەدا و هۆڵەندا و ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، تا چەند ئاماژەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا عێراق بکرێتە ئامانجێکی نێودەوڵەتی و بە ئاگری شەڕی حەماسەوە بسوتێت، خدر مەنتک گوتی: بێگومان لێدان لە بنکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و جوڵە و ئاڵوگۆڕی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەوان دەستەوەستان ناوەستن، وەکو ئەمڕۆش وتەبێژی حکوومەتی عێراق ( باسم عەوادی) ڕایگەیاند: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم کێشەوە. ڕێککەوتنی ستراتیژیی لەنێوان واشنتۆن و بەغدا هەیە و عێراق چەندین پابەندیی نێودەوڵەتیی هەیه و دەبێت پێوەی پەیوەست بێت.




