٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاڤە ڕۆژبەیانی: خەڵکی دەرەوەی پارتیش دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی لە پارێزگای نەینەوا پێی وایە، بەھۆی خزمەت پارتی و ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی جگە لە خەڵکی پارتی دەنگدەرانی دەرەوەی پارتیش لە ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن.

ڕاڤە ڕۆژبەیانی، کاندیدی ژمارە ١ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: چەند رۆژێکە بانگەشەمان دەستپێکردووە و ڕۆژانە لەنێو خەڵک دەگەڕێین بۆ ئەوەی متمانەی دەنگدەرانی سنووری خۆمان بەدەست بێنین، ئێمە لە سنووری قەزای مەخموورین کە سەر بە پارێزگای نەینەوایە ،چەندین ساڵە لەو دەڤەرە پارتی خزمەتی خەڵکی ناوچەکەی کردووە بەبێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی، لەبەر ئەوەیش متمانەمان بە ھاووڵاتییان ھەیە بۆ ڕۆژی دەنگدان.

کاندیدەکەی پارتی دەشڵێت: بەھۆی ئەو خزمەتەی پارتی بۆ خەڵکی کردووە و ھەلوێستەکانی سەرۆک بارزانی باوەڕمان وایە جگە لە دەنگدەری پارتی خەڵکی دیکەش ھەیە پارتی نییە بەڵام بۆ ڕۆژی دەنگدان دەنگی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەوەیش بۆ جوامێری ئەو خەڵکە دەگەڕێتەوە کە خزمەتەکانی پارتی لەبەرچاوە.

ڕاڤە ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دڵنیاین لەو سنوورە کاندیدانی پارتی دەنگێکی زۆر بەدەست دێنن، ئێمە وەک پارتی پێگەیەکی جەماوەریمان ھەیە و  حزبێکین ھەمیشە لە پێشەوە بووینە لە بەرگری و خزمەتکردن، خۆم چەند ساڵێکە بەڕێوەبەری فەرمانگە بوویمە و پارتی وا فێری کردووین ئەگەر ھیچمان بۆ کەسێک نەکردبێت لەکاتی سەردانی فەرمانگە ئەوە دنیایەک ڕێزمان لە خەڵک گرتووە، خەڵکیش ئەوەی لەبەرچاوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار