٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم مانگەدا یەکێتی ئافرەتان نۆیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ده‌ڵێ، بڕیارە لەم مانگەدا یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆنگرەی خۆی لە شاری ھەولێر بەڕێوەببات و ١٤٠ ئەندامیش بەشداری کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتان دەکەن.

د.ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە لەم مانگەدا یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شاری ھەولێر نۆیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات و ١٤٠ ئەندام بەشداری کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەن، ھاوکات ئامادەکاریەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە دەستیان پێکردووە".

د.ڤیان سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئافرەتان کۆتایی ھاتوون و لەسەر بنەمای ژمارەی ئەندامان نوێنەر بۆ کۆنگرە دیاری کراون لە رێگەی ھەڵبژاردنەوە بۆ ھەر ٣٠٠ ئەندام نوێنەرێک دیاری کراوە، بەڵام ژمارەی بەشداری ئەندامانیش پێوەر بووە بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەری کۆنگرە کە ١٤٢ ئەندام بەشداری کۆنگرە دەکەن و پێموابێت ئەو ژمارەیە گونجاوە بۆ قۆناغی ئێستا".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار