مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەمەد عەبدوڵڵا دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد عەبدوڵڵا حەیدەر) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد عەبدوڵڵا حەیدەر)
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد عەبدوڵڵا حەیدەر) بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (محەمەد عەبدوڵڵا حەیدەر) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣




