٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ی پارتی به‌شكۆوه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی کوردستان ده‌ست ده‌كات به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سبه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك باره‌گاكانی ده‌كاته‌وه‌ و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ پێشوازی فراوان له‌ هه‌نگاوه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن.

سبەی یەكشەممە 5ی 11ی 2023 مەراسیمی پێشكەشكردنی بارەگای سەركردایەتیی كەركووكی پارتی بە زانكۆی كەركووك  بەڕێوەدەچێت. بەمەش هەنگاوەكانی گەڕانەوەی پارتی و سەركردایەتیی كەركووك و لقی 3 بۆ كەركووك دەستپێدەكات، له‌م باره‌وه‌ ئه‌سرین عاسی شوانی، رۆژنامه‌نووس كه‌ خۆی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه‌ بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:  پارتی ئه‌م جاره‌ به‌شكۆوه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌رکووک و چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستهێنانی كورسی زۆری ئه‌نجوومه‌نین، له‌ ئیستاوه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ خۆی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ پێشوازی گه‌رم له‌ به‌ربژێرانی پارتی، جیا له‌وه‌ش گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی كەركووك و عێراق گرنگییەكی تایبەتی هەیە.

گوتیشی:  ئەو گەڕانەوەیە بۆتە داوایەكی جەماوەریی و داخوازییەكی سەرەكیی هاووڵاتییانی كوردی پارێزگای كەركووك و هەنگاوێكیشە بە ئاراستەی یارمەتیدان بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئەو ناوچەیە چونكه‌ هێز و ئیراده‌ و بڕیاری گرنگ له‌ چاره‌نووسی كوردستان و عێراقیش لای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌ بیریان نه‌چێته‌وه‌ چیان به‌سه‌ر هاتووه‌ له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌.


هه‌ر له‌م باره‌یەوه‌ شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری، پارێزه‌ر و چاودێری سیاسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:  پەیامی پارتی و بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكان پەیامێكی ڕوونە. پەیامی برایەتی و پێكەوەژیان و ئاسوودەیی و خزمەتگوزاریی بۆ خەڵك و بایەخدان بە جەماوەری پارتی و خانەوادەی شەهیدان و هاووڵاتییانی ئاسایی و پێكهاتە و لایەنەكان و پارێزگاریكردنە لە ناسنامەی كەركووك.

گوتیشی:  یەكێك لە ئامانجەكانی پارتی لە كەركووك ئەوەیە چیی بكرێت بۆ ئەوەی دۆخی خەڵك باشتر بێت و هەڵەكان دووبارە نەبنەوە، ئەدای ئیداری كەركووك و خزمەتگوزارییەكان باشتر بێت و  پارتی بە هیچ شێوەیەك بڕوای بە سیاسەتی تایفەگەری و دەمارگیریی نەتەوەیی و لێكترازانی نێوان پێكهاتەكان و لایەنەکان نییە و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە كێشەكان دوور لە هەڵچوون بە دیالۆگ و بە زمانێكی عەقڵانی و لۆژیكیانە و لە كەشێكی دیموكراتیانە و ئارامدا چارەسەر بكرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار