"لە سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت"

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوبەری سووتەمەنی هەولێر دەڵێت، دابەشکردنی نەوت زۆر بەخێرایی دابەشدەکرێت و، لەم مانگە لەسەنتەری شار نەوت دابەش دەکرێ.
ئاری کاکە شین، بەرێوبەری سووتەمەنی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوامە و ئێستا لەشەقڵاوە و هەریر ومەسیف و چۆمان و سیدەکان تەواوبووە و لە خەلیفان و رەواندز دەستیپێکردووە لەگەڵ کۆیە و دەوروبەری هەولێر و ئەوانەی ماوە لە سۆران و سەنتەری هەولێرە دەستپێدەکات و دابەشکردنەکە بەشێوەیەکی زۆر خێرا دەبێ.
دەشڵێ، زیاتر لە 21ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر نەوت دابەشدەکرێت، بۆیە بڕیارە لە26/11دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت لەسەنتەری شاری هەولێر، لە دەرەوەی شار نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 105هەزار دینارە و لە سەنتەری شار ھەرزانتر دەبێت کە بەرمیلی بە 103هەزار و 500 دینار دەبێت.
ئاماژەیەشی دا کە تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێک لە بەغداوە نەگەیشتووە، ئەوەی دابەش دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی دابینکردووە و دابەشی دەکات، کە نیوەی نرخەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی کردووە، بۆیە بەو نرخەی بە هاوڵاتی دەدرێت بە دووقات لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت و 50%ی تێچووەکەی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش بۆ ئەوەیە وەک هاوکاری بێت بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی نرخی نەوتیان بەگران پێنەدرێت، ئەمە وای کردووە ئەمساڵ نرخی نەوت لە بازاریش ھەرزانتر بێ.
کاکە شین دڵنیاییدا کە نوسراویان لایە کە حکومەی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان نەوتی دابین کردووە و، ئەمساڵ بە دڵنیاییەوە هەر خێزانێک لە ناوشار ودەرەوە بەرمیلێک نەوتیان پێ دەدرێت.
بڵند ئیبراهیم




