دکتۆر ئاگرین : لەم کابینەیە ڕێگای 234 گوند دروست و نوژەنکراونەتەوە
__2023_11_04_h15m53s41__ER.jpg)
هەولێر_KDP.info_ دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم کابینەیە گرینگی زۆر بە دروستکردنی ڕێگای گوندەکان دراوە و بەگوژمەی زیاتر لە 20 ملیار دینار ڕێگای 234 گوند دروست کراون.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرینگی زۆرمان بە دروستکردنی ڕێگای شاروشارۆچکەکان و گوندەکان داوە، جگە لە رێگا گشتییەکان کە.گرینگی زۆرمان پێداوەو گوژمەکە لە سەر هەرسێ بودجەی ئاسایی و وەبەرهێنان و 30% وێستگەکانی قەبان بووە، بۆیە لەماوەی ئەم کابینەیە 234 ڕێگای گوند دروستکراوە و نوژەنکراوەتەوە.
دەشڵێ، بودجەی تەرخانکراو بۆ دروستکردن و نوژەنکردنەوەی رێگای گوندەکانی هەرێمی کوردستان 20 ملیار و 483 ملیۆن دینار بووە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرینگی زۆری بە دروستکردنی ڕێگای گوندەکان داوە، کە ئەمە هەنگاوێکی گرینگە و خزمەت بە هاوڵاتیان دەکرێت و جیاوازی نەکراوە لە نێوان هیچ ناوچەیەک و بەردەوامیش دەبین بەپێی بودجەی پێویست و بەردەست.
ئاماژەیشی دا، ئێمە لە ئەنجامدانی پڕۆژە و رێگاوبان نەوەستاوین و بەردەوامین و ھەر شوێنێک پێویست بێ ئەولەویتی پێدەدەین و و پلانیشمان ئامادەیە.
بڵند ئیبراهیم




