نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه

پاریس-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/11/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى یاوه‌رى له پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سێباستیان لوكۆرنو وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتیوانى و هاریكاریى سه‌ربازى و ئه‌منیى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى كاریگه‌ر و قوربانیى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسیانه كرد كه ئه‌م دواییه له ڕووداوێكدا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا، وێڕاى ده‌ربڕینى پێ‌زانین بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌وامیى پشتگیریى سه‌ربازیى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیى عێراق و فه‌ره‌نسا له بوارى سه‌ربازى و ئه‌منیدا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز سوپاسالارى فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى ئاماده بوون، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێویسته عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكى ئاڵۆزییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له تۆمارى یادگاریى وه‌زاره‌تدا، په‌یامێكى یاده‌وه‌رى تۆمار كرد و تیایدا سوپاسى پشتگیرى و هاریكاریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
-
-




