سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك ماكرۆن دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/11/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئیلیزێ له پاریس له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵیدا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیى عێراق و فه‌ره‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێویسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌یشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل و گه‌یشتنى هاریكاریى مرۆیى به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




