٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.سالار عوسمان پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی نووسەرانی کوردستان- سوریا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی نووسەرانی کوردستان- سوریا کرد و، جەختیان لە کاری پێکەوەیی نێوانیان کردەوە

د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی بەش، پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی نووسەرانی كوردستان- سوریا کرد.

لە دیداره‌كه‌دا باس لە دۆخی نووسەر و رۆژنامەنووسانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كرا و، جەخت لە كاری پێكه‌وه‌یی نێوان بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك و یەكێتی نووسەرانی كوردستان- سوریا كرایه‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار