٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی مەراسیمێک بۆ ناساندنی کاندیدەکان لە ناینەوا ڕێکدەخات

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد: لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لە شاری مووسڵ پارتی مەراسیمێک ڕێکدەخات و تێیدا کاندیدەکانی بە دەنگدەرانی نەینەوا دەناسێنێت، بە چەند قۆناغێک بانگەشە بەڕێوە دەبات.

یەحیا پاڵانی، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوو ڕۆژە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە و پارتیش لەو پارێزگایانەی بەشدارە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی بە بانگەشە کردووە، بەڵام پارتی پلانی خۆی ھەیە بۆ بانگەشە، بە چەند قۆناغێک ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەبات.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: لەڕووی کارگێڕییەوە مەخموور سەر بە پارێزگای نەینەوایە و بەپێی پلانی حزب بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لە مووسڵ مەراسیمێک لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی ئەنجام بدرێت و تێیدا کاندیدانی پارتی بە جەماوەر و دەنگدەرانی پارێزگاکە بناسێندرێن.

لەبارەی دروستبوونی ئاستەنگ، یەحیا پاڵانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ماوەی بانگەشە ٤٥ ڕۆژە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری کراوە، لەو دوو ڕۆژەی بانگەشە دەستی پێکردووە کاندیدانی پارتیش لە سنووری مەخموور و نەینەوا دەستیان بە بانگەشە کردووە، تا ئێستا ھیچ کێشە و ئاستەنگێک نەبووە لەبەردەم بانگەشەی پارتی.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار