٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دووسایدی سەنتەری شێخان قیڕتاو دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

شێخان_KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان رایگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی قەزای شێخان کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا قۆناغی یەکەمی دەست بە قیڕتاوکردنی کراوە و لە کۆتایی دایە.

خالد نەرمۆ ، سەرۆکی شارەوانی شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی سەنتەری قەزای شێخان دەست بە قیڕتاوکردنی قۆناغی یەکەم کراوە کە 1.200کم دەبێت و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، لە دەروازەی باکوری شێخان دەست پێ دەکات لە خاڵی پۆلیسی فریاکەوتن تا گەڕەکی سپلۆت.

خالد نەرمۆ گوتیشی: پڕۆژەکە ئێستا سێ لەسەر چواری تەواو بووە و کارکردنیش بەردەوامە و بەزووترین کات تەواو دەکرێت.
نەرمۆ باسی لەوەش کرد: دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەم دەست بە قۆناغی دووەمی دووساییدەکە دەکرێت کە زۆر گرنگە بۆ سەنتەری شار و سیمایەکی جوان دەداتە قەزاکە، بۆیە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بۆ قەزای شێخان.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار