ڕەفعەت سمۆ: کاندیدانی پارتی لە نەینەوا دەستیان بە بانگەشە کردووە

کاندێکی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کاندیدانی پارتی دەستیان بە بانگەشە کردووە و بۆ خزمەتی خەڵکی نەینەوا دەچنە ئه نجوومەنی پارێزگا.
ڕەفعەت سمۆ، کاندیدی ژمارە 35 بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کاندیدانی پارتی لە پارێزگای نەینەوا لە سەر بڕیاری کۆمسیۆن دەستمان بە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نەینەوا کردووە و بەردەوام لە ناو خەڵکدا دەبین بۆ ناساندن و پێگەیاندنی پەیامی پارتی بۆ چوار ساڵی ئایندە لە ئەنجوومەنی پارێزگا.
کاندیدەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەشێک لە کاندیدانی پارتی نووسینگەیان لە نەینەوا کردووتەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو هەموو کاندیدانی پارتی نووسینگە بۆ پێشوازی خەڵک بکەنەوە.
ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: کاندیدانی پارتی لە خزمەت خەڵکی نەینەوان، ئەگەر هەڵبژێردران بۆ ئەنجوومەن لە چوارساڵی ئایندە دەبنە نوینەری راستەقینەی خەڵک و خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکە دەکەن بەبێ جیاوازی.
قائید میرۆ




