ئەکبەر حەیدەر خان: ئامادەکاری تەواومان بۆ بانگەشە لە خانەقین کردووە
_(3)__2023_11_01_h16m43s42__ER.jpg)
خانەقین _KDP.info_ بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: ئامادەکاری تەواومان بۆ بانگەشە لە خانەقین کردووە و چاوەڕێ دەکەین پێش هەڵبژاردن بارەگای پارتی لە خانەقین وەرگرینەوە.
بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ئەکبەر حەیدەر خان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئارام و دیموکراسییانە بەڕێوە بچێت، کاندیدەکانیشمان خۆیان باش ئامادەکردووە، بەشێوەیەکی زۆر هێمن بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین دەنگ بەدەست بێنن.
حەیدەر ئەکبەر خان گوتیشی: هەمووکارێک دەکەین بۆ سەرخستنی لیستەکەمان و کاندیدەکانمان لە هەموو ناوچەکان لە خانەقین، جەلەولا، مەندەلی، بەلەدڕوز، حەمرین و قەرەتەپە، هەر یەکێک لە شوێنی خۆی بانگەشە دەست پێ ددەکات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەی 15 کاندیدمان لەو دەڤەرە هەیە بارەگای لقمان لە خانەقین نییە و هێشتا وەرمان نەگرتووەتەوە.
ئەکبەر خان باسی لەوەشکرد: چاوەڕێ دەکەین پێش هەڵبژاردن بارەگای لقمان ڕادەست بکەنەوە و دەست بە کارەکانی خۆمان لەناو خانەقین بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتن هەیە و چاوەڕێ دەکەین بارەگاکەمان ڕادەست بکەنەوە.
بڵند ئیبراهیم




