٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامەڵەکردن بە دینار لە سنوورەکان، هەرزانی لە بازاڕ دروست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بڕیاری  مامەڵەکردن بەدینار لە جیاتی دۆلار لە خاڵە سنوورییەکان لە قازانجی بازرگانی و هاووڵاتییان دایە و دەبێتە هۆی ئەوەی کاڵا لە بازار هەرزان بێت.

نەوزاد شێخ کامیل ، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری مامەڵەی دینار لەجیاتی دۆلار لە خاڵە سنوورییەکان لەڕووی ئابووری زۆر گرنگە، چونکە دینار زیاتر دەکەوێتە بازاڕ و بازرگان و هاووڵاتی سودی لێ وەردەگرن، چونکە لەبڕی ئەوەی بازرگان بچێت دۆلار بە 160هەزار دینار بکڕێت و لە زاج داندا بە 132هەزار دینار بۆی حیساب بکرێت، لە خاڵە سنوورییەکان لێی وەردەگرن و قازانج دەکات، ئەوانیش بە هەرزانتر کاڵاکان لە بازاڕ دەفرۆشن و هاووڵاتییش سوودی لێ وەردەگرن.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: بڕیارەکە کاریگەری لەسەر هەرزان بوونی کاڵا و بازاڕیش دەبێت، ئێمەش وەکو وەزارەت چاودێری بازاڕ دەکەین، چونکە دەزانین بە دینار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ناتوانی گرانفرۆشی بکات، ئەو کات بیانوو نامینێت بۆ ئەوەی کاڵاکان گران بکات، ناچارن بە هەرزانی بیفرۆشن، بۆیە ئەو بڕیارە لە بەرژوەندی بازرگانان و هاووڵاتییانیش دایە و دەبێتە هۆی هەرزانی لەناو بازاڕدا.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار