٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆک: بە گوژمەی 22 ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژە لە سێمێل جێبەجێدەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک دروستکردنی یاریگەیەک بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار و جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 22 ملیار دینار لە قەزای سێمێل رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ لە سنووری قەزای سێمێل بە گوژمەی 22 ملیار و 897 ملیۆن دینار دەربڕیوە و دەکەوێنە بواری جێبەجێکردندا.

پارێزگاری دهۆک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "موژدە دەدەینە گەنج و لاوانی سێمێل کە بە گوژمەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار یاریەگەیەکی تۆپی پێ بۆ قەزای سێمێل دروست دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار