سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/11/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژی ئه‌مه‌ریكى ـ عێراقیدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و گرنگیى پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له ته‌واوى عیراق كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى خرایه به‌ر باس.




