بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژە لە سنووری قەزای بەردەڕەش ئەنجام دەدرێن
_(1)__2023_10_31_h16m40s17__ER.jpg)
بەردەڕەش KDP.info لە سنووری قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری ئەنجام دەدرێت کە دروستکردنی ڕێگای ناوخۆیی و ئاوەڕۆ و دروستکردنی پارک و یاریگای وەرزشی و داینگەیەکی منداڵان دەگرێتە خۆی، بەشێک لە پڕۆژەکان کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
شەهاب ئەحمەد عەلی، ئەندازیار لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگا ناوخۆییەکان قۆناغی دووەم نزیکەی 4کم دەبێت لە گەڕەکی خێلەکی دەستی پێکردووە دروستکردنی ڕێگا و ئاوەڕۆ دەگرێتەوە و بڕیارە لەماوەی 360 ڕۆژ تەواو بکرێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 465 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کردووە کە چەندین جۆری ڕێگان وەکو 30 مەتری و 20 مەتری و 12مەتری و 10مەتری و دوو گەڕەکیش کۆنکریتیی هەشت مەترییە و ئاوەڕۆکەش 290 مەتر دەبێت، ئێستا لە قۆناغی بڕینداین و بەردەوام دەبین تا پڕۆژەکە تەواو دەکرێت، هەر چەندە بەرە و وەرزی زستان دەڕۆین بەڵام ئێمە هەر کاری تێدا دەکەین.
گوتیشی: هەر لەو پڕۆژەیە پارچەیەک دووسایدیشمان هەیە، درێژیەکەی 310 مەتر دەبێت وتەنها 190مەتر کۆنکریت دەکرێت ئەوەی دیکە هەمووی قیرتاو دەکرێت.
لای خۆشیەوە مەنهەل موەفەق شەهاب بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە سێ ملیۆن دینار بۆ ڕوڤیا خەرج بکرێت کە سێ پڕۆژەی گرنگمان داناوە جێبەجێیان بکەین ، ئەوانیش یاریگایەکی 11 یاریزانی بە گوژمەی 750 ملیۆن دینار، پارکێکی خێزانی لەسەر ڕووبەری 18هەزار مەتر کە 400 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەگەڵ دروستکردنی داینگەیەک بۆ سەنتەری ڕوڤیا بە نزیکەی 400 ملیۆن دینار.
مەنهەل موەفەق شەهاب گوتیشی: ئەمجارە دەمانەوێت لەسەنتەری ناحیە پڕۆژە ئەنجام بدەین ، لەبەر ئەوەی سەنتەری ناحیە پێویستی بەو پڕۆژانە هەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین پارەکە خەرج بکرێت و دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەکان بکەین.
بڵند ئیبراهیم




