٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان 24-وە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: ''بە بۆنەی هەشتەمین ساڵی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن و دەستبەکاربوونی کەناڵی کوردستان 24، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم کارمەندانی کوردستان 24 دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.''

مەسروور بارزانی جەختیش دەکاتەوە: ''كوردستان 24، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە کاتێکدا دامەزرا، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە سەرکردایەتیی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەدا بوون لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و لە بەرگریکردن بوون لە خاک و خەڵکی کوردستان، کە سەرەنجام پێشمەرگە قارەمانەکان، داستان و نەبەردیی گەورەیان تۆمار کرد و ئەفسانەی داعشیان تێک شکاند. كوردستان 24یش ببووە بڵندگۆ و سەکۆی پێشمەرگە و سەرکەوتنە بێوێنەکانی پێشمەرگەی بە جیهان گەیاند.''

سەرۆکی حکوومەت هیوایشی خواستووە کە ''کوردستان 24، بە شێوەیەکی پیشەییانە بەردەوام بێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکی ڕاگەیاندنی خۆی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و گەیاندنی ڕاستییەکان لە سەر بنەمای ڕاستگۆیی و بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.''

هەواڵی پەیوەندیدار