٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ناونووسینی جوتیاران دەستپێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: سبەی ناونووسین بۆ جووتیاران دەستپێدەکات بۆ بەبازاڕکردنی گەنمەکانیان، بڕیارە بۆ ئەمساڵیش دەرمانی قڕکەر بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت بۆ ئەوەی گەنمەکانیان لە نەخۆشییەکان پارێزراوبن.

د.زێدە محەمەد ، بەڕێوبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سبەی 1/11دەست بە ناونووسینی جووتیاران دەکرێت بە مەبەستی بەبازاڕکردنی گەنم، چونکە وەرزی چاندنی گەنم دەستیپێکردووە، ناونووسینەکە تا 15/12 بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی پلانی خۆمان بۆ بەغدا ڕەوانە بکەین و هیچ جووتیارێکیس مافی نەفەوتێت، لەبەر ئەوەی پارساڵ هەموو جووتیارێک گەنمی لێ وەردەگیرا و ئەمساڵ بەشێکی بەهۆی نەنووسینی ناوەکانیان بێبەش بوون، بۆیە دەمانەوێت هیچ جووتیارێک بێبەش نەبێت.

د.زێدە محەمەد گوتیشی: ئێستا نازانرێت بۆ ئەمساڵ چەند گەنم دەچێندرێت، بەڵام دوای تەواوبوونی ناو نووسین بەرچاومان ڕوون دەبێت و دیار دەبێت چەند گەنم لە هەرێمی کوردستان دەچێندرێت، ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان هەیە و چوار ملیار دیناریش تەرخانکراوە تا ئەمساڵیش  دەرمانی قڕکەر بۆ جووتیاران بکڕین و لە وەرزی چاندندا بەسەریاندا دابەش بکەین لەوەرزی بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان دووربن لە نەخۆشیەکان.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار