سوپاسنامه‌یه‌ك له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى ئه‌رگۆشى ـ یه‌وه

ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و ڕێز و پێزانینمان بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى حزبى و حكوومى و هاوڕێ و دۆستان و خه‌ڵكى دڵسۆزى كوردستان و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به په‌یام و په‌یوه‌ندى و به‌شدارى، هاوسۆز و هاوخه‌م و هاوبه‌شى پرسه‌كه‌مان بوون و له خه‌م و په‌ژاره‌یان كه‌مكردینه‌وه.
به‌شدارى و هاوبه‌شى و هاوسۆزیى ئه‌و هه‌موو ئازیز و به‌ڕێزانه، پێزانینێكى شایسته‌ى مرۆڤێكى دڵسۆزى كوردستان بوو كه هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیانى به چه‌ك و قه‌ڵه‌م له خه‌بات و خزمه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تى له‌پێناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد و دڵنه‌وایى و سه‌ربوورییه‌كى گه‌وره‌ى ئێمه بوو. خواى مه‌زن پاداشتى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه و هه‌میشه سه‌رفراز بن.
خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
ناجى ئه‌رگۆشى
2023/10/30




