ئومێد خۆشناو: زیادکردنی پانتایی سه‌وزایی و پێشكه‌وتنی ڕێگاوبان لە هەولێر ئاستێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی تۆمار كردووه

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان هه‌ولێر پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیەوە بینیوه، ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر زۆر نزیك بوه‌ته‌وه له ستانداری جیهانی، نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی ڕێگای ستراتیژییش هه‌ولێری به‌ره‌و قۆناغێكی گرنگ بردووه.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له ماوه‌ی ڕابردوو كاری جدی له‌سه‌ر فراواکردنی سه‌وزایی هه‌ولێر كراوه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهاتووه، هه‌ر له سه‌وزكردنی کەنار شه‌قامه‌كانی ناوه‌وه و دروستكردنی پاركی و نوێ و بایه‌خدان به سه‌وزایی له ده‌وروپشتی هه‌ولێر و ئاسانكاری بۆ سه‌وزایی به‌شێوه‌ی ستاندار وای كردووه هه‌ولێر نزیك بێته‌وه له ستانداری نێده‌وڵه‌تی بۆ سه‌وزایی، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تایبه‌تمەنده‌كان بووه، دواین پڕۆژه بۆ سه‌وزكردنی هه‌ولێر كاركردنه له‌سه‌ر چاندنی نه‌مام و سه‌وزكردنی به‌شێك له شه‌قامی 150 مه‌تری، هه‌ولێر له ئاستی ڕێگاوبانیش پارێزگای هه‌ولێر هه‌نگاوی قورس و گرنگی هه‌ڵێناوە، ئێستا باشترین ڕێگاوبانه‌كان له عێراقدا له هه‌ولێر ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به دروستكردنی شه‌قامی 120 و 150 مه‌تری ئه‌وه‌نده‌ی دیكه فشاری ناوخۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ناوشار كه‌م كردووه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ش سیمایه‌كی جوانی به‌شار به‌خشیوه، كاركردنیش له ته‌واوكردنی شه‌قامی 150م ده‌ست پێ ده‌كاتەوە.
ڕایشیگه‌یاند: به‌شێكی زۆری ڕێگا نوێیه‌كانی هه‌ولێر به‌شێوه‌ی ستانداری نێوده‌وڵه‌تی كراون و ئاستێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه له به‌رزی كوالێتی و جوانی سیماكانیان، بە پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌رده‌وام ده‌بین له دروستكردنی پڕۆژه‌ی گرنگی ستراتیژی.




