٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کشتوکاڵی دهۆک: بەرهەمی ئەمساڵی برنج لە دهۆک دەگاتە 23 هەزار تەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک_KDP.info_ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتی: ئەمساڵ بەرهەمی برنج لە سنووری پارێزگای دهۆک زۆر باشە و لە چاندنی 21 هەزار دۆنم زەوی بەرهەمی دەگاتە 23 هەزار تەن.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای دهۆک بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی 21هەزار دۆنم عەرد بە برنج چێندراوە و بەرهەمی ئەمساڵیش زۆر باشە، پێشبینی دەکرێت بگاتە 23 هەزار تەن.

ئەحمەد جەمیل گوتیشی، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 300 هەزار تەن برنج هەیە بۆ پێویستی ناوخۆ، تەنیا بەرهەمی ئێمە 23 هەزار تەنە، کە چەندین جۆری برنج دەچێندرێت و کوالێتیەکەشی زۆر باشە و لە ناوخۆ و دەرەوەش خواستی لەسەرە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار