٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەم مۆنۆمێنت لە ھەولێر دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، کار بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی دووەمی شەھیدان لە ھەولێر دەکرێت و دەڵێ، مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەش فراوانتر دەکرێت.

عادل حەمەساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کار بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە شاری ھەولێر دەکەین و ئەوە دووەم مۆنۆمێنتە لە ھەولێر دروست دەکرێت، بەڵام ھێشتا ئامادەکاری دەکەین بۆ پڕۆژەکە و شوێنی دروستکردنی دیاری نەکراوە".

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: "مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە و فراوانتر دەکرێت، تا بە شێوەیەکی باشتر پێشوازی لە میوانان بکات و ژمارەیەکی زیاتر میوان لەخۆ بگرێت".

حەمەساڵح روونیشی کردەوە: "پێشتر ژمارەیەک مۆنۆمێنت لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دروست کراون، وەک مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان و چەمچەماڵ و ھەڵەبجە و بارزان، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە دروستکردنیان وەک رەمزێک بۆ شەھیدانی کوردستان".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار