٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی: یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە

سەرچاوە: KDP.info

یەکێتی ئەورپا_KDP.info_  نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا گوتی: یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ چارەسەرکردنی  کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، بەتایبەت بودجە و دابین کردنی مووچەی خەڵکی کوردستان.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو زنجیرەیەک چالاکی و کۆبوونەوەمان لەسەر ئاستی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنام دا، ئەوانەی ئەندامن لە لیژنەی پەیوەندییەکان و سیاسەتی دەرەوە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەو پەرلەمانتارانەی نوێنەرایەتی کوتلەکانی ناو پەرلەمان دەکەن و دانیشتنمان لەگەڵ ئەنجامدان، ویستمان باسی دوایین  بارودۆخی هەرێمی کوردستانیان بۆ بکەین، چونکە خۆتان دەزانن ناوچەکە بە گۆرانکاری خێرادا تێپەڕدەبێت و لەماوەی ڕابردوو فشاری زۆر لەسەر هەرێم هەبوو.

گوتیشی: ئەو فشارانەمانکرد لە ڕووی ئابووری و ئەمنی و سیاسییەوە باس کرد چ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵکی خۆمان دەبێت و پێگەی هەرێمی کوردستان و کۆی سیاسەت لەو ناوچەیە چۆن دەبێت، بێ گومان ئەو پەیامەمان گەیاند، کاریگەریشی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت و هەرێمی کوردستان هەردەم فاکتەری دروستکردنی سەقامگیری بووە لەناوچەکەدا لە زۆر ڕووەوە، بۆیە بەلای ئێمەوە گرنگە پەرلەمانی ئەوروپا کار بکات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە بەهێزی بمینێتەوە و ئەوسەقامگیری و هاوسەنگییەی هەیە ڕایبگرێت بەتایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە داوای پشتگیریمان لە هاوبەشەکانمانکرد.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی، چەند پێشنیارێکمان کرد بۆ ئەوەی سود لە پشتگیری یەکێتی ئەوروپا وەربگرین، وڵاتانی ئەندام بەتایبەت لەڕووی سیاسی چەند بیرۆکەیەک خرانە ڕوو و تاوتوێکران و میکانیزمی بۆدانرا، لە کۆتاییدا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پێکەوەژیانەی لە هەرێم و ڕۆڵی هەرێم لە سەقامگیری و گرنگی هەرێم لە ناوچەکە دەربڕی، پێیان وابوو هەرێم پێویستە لەو بارودۆخەی ئێستا پارێزراوبێت و بەهێز بێت، کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور چارە بکرێن، لەوانە بودجە، خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانن مووچەی خۆیان لەکاتی خۆیدا وەربگرن و مافی ڕەوای خەڵکی هەرێمە، بڕیاردرا کۆبوونەوەیەکی گشتگیرتر لە ماوەیەکی نزکدا بە ئامادەبوونی سەرجەم پەرلەمانتارەکان و کەسانی دیکە  ئەنجام بدرێت و ئێمەش بەشداربین، ئەو بابەتانە گفتوگۆ بکەین و بەشێوەیەکی فراوانتر قسەی لەسەر بکەین و میکانیزمەکی باش پێشنیار بکرێت کە هەمووان کۆدەنگ بن لەسەری، بۆ ئەوەی پشتگیرییەکی باشی ئەوروپی بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ بەهێزبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستا

گوتیشی:  ئێمە وەکو نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین لە پەیوەندی دیبلۆماسی و دوولایەنە کە دەتوانن هاوکاربن و کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا هەیە، هەموو هەنگاوێک دەگرینە بەر بۆئەوەی بتوانین دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەین. 

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار