سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هید موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/10/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی لیوا موقه‌ده‌م پووشۆ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه له چیاى قه‌ره‌چووخ بریندار بووبوو و له ئه‌نجامی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گیانى له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌ربڕى و قوربانیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هید كه چه‌ندین شه‌هیدی دیكه‌یان له‌پێناو ڕزگاریی كوردستاندا به‌خشیوه به‌رز نرخاند و هیواى خواست یه‌زدانى مه‌زن گیانى شه‌هید به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیانه‌وه خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شه‌هید موقه‌ده‌م پووشۆ، سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




