بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار پڕۆژە لە ناحیەی بجیل کاریان تێدا دەکرێت
__2023_10_28_h17m16s46__HK.jpg)
بجیل_KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێ گوتی: لە سنووری ناحیەکەمان ژمارەیەک پڕۆژەی "ڕێگای ناوخۆیی، ڕێگای گوندەکان و ئاو" بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار لە بواری جێبەجێکردن دان.
بڕوا فاڕووق، بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل سەر بەقەزای ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ناحیەی بجیل و دەوروبەری ژمارەیەک پڕۆژەی جۆراوجۆر جێ بەجێ دەکرێن و هێشتا کاریان تێدا دەکرێت، لەوانە لە کەلاتی بە گوژمەی 790 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگا ناوخۆییەکان لە بواری جێ بەجێکردن دان.
دەشڵێت: لە سەنتەری ناحیەی بجیل بە گوژمەی 312 ملیۆن دینار ڕێگای ناوخۆیی دروست دەکرێن کە بە درێژایی 3کم قیڕ و کۆنکریت دەکرێن و ئێستا کاری تێدا دەکرێت.
بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل ڕوونیشی کردەوە: بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار ڕێگای گوندی ستریا بۆ شەرەفۆنا کەندەگول دروستدەکرێت، بە درێژایی 8.5کم قیڕ دەکرێت.
بڕوا فارووق ڕایشیگەیاند: چەند پڕۆژەیەکیشمان لە بواری ئاو هەیە، بۆ چەند گوندێک، لەوانە: زنتا، ماندیاژووری و کێلان، ئەو پڕۆژەیە لە تەواوبووندایە و بەڕێژەی 90% تەواو بووە، کێشەی کەم ئاوی لەو گوندانە چارەسەر دەبێت.
بڵند ئیبراهیم




