٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەخشینی بارەگای پارتی بە زانکۆی کەرکووک هەنگاوێکی گرنگە بۆ تەبایی لە شارەکە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرکوک_ گەرمیان گوتی، بەخشینی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پێشووی پارتی لە کەرکووک بە زانکۆی شارەکە زۆر گرنگ بوو، بۆیە تەمەننا دەکەین ئەو هەنگاوە ببێتە هەوێنێک بۆ تەبایی لە کەرکووک.

ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرکووک_ گەرمیان، لوقمان حوسێن، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان  مەرجەعی ئێمە  سەرۆک بارزانییە و جەنابیان لە هەمووان دووربینتر و خەمخۆرترە، بۆیە ئەو بڕیارە لەم کاتەدا زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی باس لەوە نەکرێت کێشەی بارەگا بۆتە کێشەی گەڕانەوەی پارتی و ئاژاوە دروست بێت، بارەگا لای ئێمە گرنگ نییە و هەموو ماڵێکی کەرکووکی بارەگای پارتییە و ئێمەی پارتی لە خەمی  کەرکووکین و بارزانی نەمر شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکووک و هیچ کەسێک لە سەرۆک بارزانی بۆ کەرکووک دڵسۆزتر نییە .
لوقمان حوسێن گوتیشی، حکوومەتی عێراق و جەماوەری پارتی و لایەنەکان و خەڵکی کەرکوکیش بەو ڕۆحە لێبوردەییەی سەرۆک بارزانی دەستخۆشییان لێکردووە، ئێمەش تەمەننا دەکەین ئەوە ببێتە هەوێنێک، بۆ تەبایی لە کەرکووک، قوتابیانی زانکۆ لای ئێمە نوخبەی کۆمەڵگان و دیاریکردنی ئەوبینایەی پارتی بۆ زانکۆ واتای خۆی هەیە، پارتی دەگەڕێتەوە بۆ هەر شوێنێک بێت لە کەرکوک، بۆیە بڕیاری سەرۆک بارزانی زۆر باش لە جێی خۆی بوو و هەمیشە پشتگیری لە هەموو بڕیارەکانی سەرۆک بارزانی دەکەین.
کۆتایی هەفتەی ڕابردوو  کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی سازکرا و تێیدا بڕیاریدا، بارەگانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پێشووی پارتی لە کەرکووک پێشکەشی زانکۆی کەرکوک بکرێت، وەکو دیارییەک بۆ قوتابیانی ئەوشارە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار