٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆساڵ بەسەر ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ تێپەڕدەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی بەشداری لەشەری رزگارکردنی کۆبانێ گوتی ، ئەمڕۆ نۆ ساڵ تێپەردەبێت بەسەرناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ لەرێگەی سنوری سێ وڵات بە هیمەتی سەرۆک بارزانی و توانرا رێگری بکرێت لەکەوتنی کۆبانێ وکۆمەڵکوژی کوردان ، بۆیە ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئێمەی گەلی کورد.

رزگار بەهرام ، فەرماندەی  هێزی پێشمەرگەی بەشدار لەشەری رزگارکردنی کۆبانێ ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش لەرۆژئاوای کوردستان هێرشی سەر کۆبانێی کرد وگوندەکان و85%ی کۆبانێ داگیرکرد وتەنها بەشێکی کەم  مابوو ، کە سێ لای داعش بوو ولایەکیشی تورکیا بوو ، بۆیە ئەگەر پێشمەرگە نەگیشتبووایە هاواریان کۆمەلکوژی کوردان لە کۆبانێ دروست دەبوو ، بۆیە سەرۆک بارزانی بڕیاریدا ورێککەوتنی کرد پێشمەرگە بەسنوری سێ وڵات  عێراق وتورکیا وسوریا بچێتە کۆبانێ و رێککەوتنی لەگەڵ هاوپەیمانانیش کرد پێشمەرگە بەزەمینی وهاوپەیمانانیش لەرێگەی ئاسمانی شەری داعش بکەن ، بۆ ئەوەی کۆبانێ لەکەوتن رزگار بکەن وسەرکەوتووبووین.
رزگار بەهرام گوتیشی، لەرۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لە28/10/2014هێزی پشتیوانی یەکەم وەجبەی پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانێ ، کە تا کۆبانێ رزگار کرا چوار وەجبەی پێشمەرگە رەوانەکران ، بۆیە ئەوشارە بەپاڵپشتی هێزی پێشمەرگە رزگارکرا ئەگەرنا کۆبانێ دەکەوت وکۆمەڵکوژی کوردان دەکرا .
بەهرام باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئێمە کە توانرا کوردی پارچەکان شان بەشانی یەکتری بە هیمەتی سەرۆک بارزانی شەری داعش بکەین و شارێکی گەورەی کوردی لە کەوتن رزگار بکەین.
بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار