سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق سڵاوی سەرۆك (ماكرۆن)ی بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەكانی ناوچەكە و ئەگەر و مەترسییەكانی قۆناغی داهاتوو، ئاڵوگۆڕ كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەرز نرخێندرا. باڵیۆزى فەڕەنسا لە عێراق دەستخۆشی لە بڕیاری سەرۆك بارزانی كرد كە لەپێناو هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكەشی زانكۆی كەركووك كرد و، بە بڕیارێكی حەكیمانەی لەقەڵەم دا.




