٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەلی قادر بەردەسپی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەلی قادر بەردەسپی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەلی قادر بەردەسپی) بە نیگەرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەلی قادر بەردەسپی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. 

هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار