٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناجی ئەرگوشی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار هەڤاڵ ناجی سەعید ئەرگوشی، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو ناجی ئەرگوشی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار هەڤاڵ (ناجی سەعید عەبدوڵڵا) ناسراو بە (ناجی ئەرگوشی) ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتیمانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و، سەرجەم هەڤاڵی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتیمان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین. 

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ناجی ئەرگوشی) ساڵی(١٩٤٦) لەدایک بووە، ساڵی (١٩٥٥) لە ئەرگوش دەستی بە خوێندن کردووە، لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئەندامی یەکێتی قوتابیان کوردستان بووە، ساڵی (١٩٦٧) بۆتە پێشمەرگە لە ناوچەی بەرواری باڵا. خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی) وەک تێکۆشەرێکی دێرین و ماندووونەناسی پارتیمان لە بواری راگەیاندندا کادیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بووە و بۆتە بەرپرسی دەزگای ئینساتی مەرکەزی پارتیمان و بێژەری ئێزگەی دەنگی کوردستان بووە، لە بواری نووسین و ئەدەبیاتدا خاوەنی چەندین وتار و بەرهەم و کتێبە. دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتی خانەوادەکەتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار