مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناجی سەعید ئەرگوشی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە، راگەیاندنکار و نووسەر ناجی سەعید ئەرگوشی، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار و نووسەر خوالێخۆشبوو ناجی سەعید ئەرگوشی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




