نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هید ساڵح زرارى ده‌كات
__2023_10_26_h19m10s24__HK.jpg)
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو فه‌رمانده‌ى لیوا شه‌هید ساڵح زرارى كرد كه له چیاى قه‌ره‌چووخ بریندار بووبوو و ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید ساڵح زرارى ده‌ربڕى و هیواى خواست یه‌زدانى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیانه‌وه خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شه‌هید عه‌قید ساڵح زرارى، سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندیى و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




