٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەعدی مزووری: پارتی پێداگرە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان پێی وایە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان کاریگەریان لەسەر دواخستنی پرۆسەکە نابێت، دەشڵێ: پارتی پێداگرە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.

وەعدی مزووری، ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەکی تێد انییە، 30 ساڵە بەو یاسایە خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردراون،  ئەو سکاڵایانەی لەسەر شێوازی ھەڵبژاردن تۆمارکراون باوەڕناکەم ببنە ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەکە، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە بە هەر شێوازێک بێت ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردن، واتە یەک بازنەیی یا چەند بازنەیی بێت.

ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمان گوتی: پارتی جدییە لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆی لە شوباتی ساڵی داھاتوودا، لەبەر ئەوەی پارتی مەبەستیەتی ھەڵبژاردن وەک مافێکی سەرەتای ھاووڵاتییان و بەردەوامی پرۆسەی دیموکراسی ھەمیشە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

وەعدی مزووری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئەو سکاڵایانەی لەسەر یاسای ھەڵبژاردن تۆمارکراون باوەڕناکەم کاریگەریان لەسەر پرۆسەکە ھەبێت و جارێکی تر ھەڵبژاردن دوابخرێت، وەک کەسێکی پسپۆری پێم وایە لەڕووی دەستووری و یاسایی ھیچ کێشەیەک نابێت بە یاسای ئێستا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەر کاریگەری سیاسی لەسەر دادگا ھەبێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە و بڕیارەکانیش دەگۆڕدرێن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار