کشتوکاڵی دهۆک: تائێستا پێنج هەزار تەن پەتاتە ڕەوانەی دەرەوە کراوە

دهۆک_KDP.info_ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئاشکرایکرد: ڕەوانەکردنی پەتاتە بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە و تا ئێستا پێنج هەزار تەن ڕەوانە کراوە و بەردەوامیش دەبین لە هەناردەکردنی، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەناردەکردنی هەزار تەنی دیکە.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە چوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگی دان بە بەرهەمی ناوخۆ و ساخکردنەوەی لە بازاڕ و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، تا ئێستا تەنیا لە بەرهەمی پەتاتە لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنج هەزار تەن ڕەوانەی دەرەوە کراوە و بەردەوامیش وەجبەی تازە ڕەوانە دەکرێت و بەردەوام دەبین لە هەناردەکردنی.
ئەحمەد جەمیل گوتیشی: هەر ئەمڕۆ ئیمزام لەسەر هەناردەکردنی هەزار تەنی دیکە کردووە بۆ هەناردەکردن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش لە دەرەوەی وڵات بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




