٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆفیسۆر ساڵح مەلا عومەر: ئێمە کێشەمان لەگەڵ عێراق نییە ئەگەر مافەکانمان گەرەنتی بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

لقی 6ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان وێبنارێکی بۆ پرۆفیسۆر د. ساڵح مەلا عومەر پسپۆری زانستە سیاسیەکان سازکرد، ناوبراو تیشکی خستە سەر چەندین پرسی گرینگ و ڕوونی کردەوە، کورد کێشەی لەگەڵ بەغدا نییە ئەگەر بێت و مافەکانی گەلی کورد گەرەنتی بکرێن.

پرۆفیسۆر د. ساڵح مەلا عومەر، لە سەرەتای قسەکانی دا گوتی: ئەگەر ئێمە لە رێگەی تێڕوانینی نوێی ئاسایشی نێودەوڵەتی یان لەڕێگەی قوتابخانەی کۆپنھاگن تەماشای ئاسایشی نەتەوەیی بکەین دەبینین بەو شێوەیە پێناسەی ئاسایشی نەتەوەیی دەکرێت کە ھیچ نەتەوەیەک ناتوانێت ئاسایشی خۆی بەتەنیا دابین بکات، پێویستە ھەموو دەوڵەتان ھاوکاری یەکدی بکە بۆ ئەوەی بتواننن ھەموولایەک ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن، ئاسایشی نەتەوەیی تەنھا بواری سەربازی نییە، بەڵکو ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دارایی و ژینگەیی و ئەمانە ھەموویان کاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ھەیە.

ئەو پسپۆرەی زانستە سیاسیەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێستا دەوڵەتەکان سیاسەتێک یان پارادایمێک بەناوی پارادیمی (نیو ڕیالستی) پەیڕەو دەکەن یان زاڵ بووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەژێر ئەم سیاسەتە ئەو چەمکانەی کە باس لە مرۆڤایەتی و دیموکراسی ھەست و سۆز دەکەن بۆ ماویەک دەخاتە ژێر پرسیارەوە، تاکو ئەو پارادایمە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زاڵ بێت، ئێستا لە ئەوروپا شتێک پەیدابووە پێیدەڵێن پۆپۆلیستی ئەوروپی .. خەریکە ئەوروپا تەشەنە دەکات، قەیرانی ئابووری جیھانیش کێشەی بۆ ھەرێمی کوردستان دروست کردووە. ھەندێ کێشەی دەرەوە یان نێودەوڵەتی، کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست کردووە، وەک شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا .. کێشەی دارایی گەورەی بۆ بازاڕی ھەرێمی کوردستان دروست کردووە.

پرۆفیسۆر د. ساڵح مەلا عومەر دەشڵێ، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چارەسەری کێشەی کورد ھەرگیز سەقامگیری دروستنابێ، بۆ نموونە لە ساڵی 1975 لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئەمریکا لەگەڵ ئێران قەیرانی گەورەیان بۆ کورد دروستکرد و مافەکانی گەلی کورد پێشێلکران وایانزانی بەو شێوەیە سەقامگیری بۆ ناوچەکە دابین دەکرێت،  راستە کورد تووشی نەکسەی شۆڕش ھات، بەڵام دیسان شۆڕش دەستی پێکردەوە دوای شەڕی نێوان عێراق و ئێران و داگیرکردنی کوێت پەرەسەندنی شۆڕشی کورد و دواتر ئەمریکا ھات و ڕژێمی بەعسی لەناو برد.
ئێمە بڕوامان وایە بەشێوەیەکی دیموکراسی و دیپلۆماسی مافەکانی کورد دابین بکەین، ئێمە کێشەمان لەگەڵ عێراق نییە، بەمەرجێک مافەکانی ھەرێم گرەنتی بکرێن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار