٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووتری رۆشنبیریی ئوردن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ر و میدیاکاری دیار و وه‌زیری پێشووتری ڕۆشنبیریی ئوردن، خوالێخۆشبوو ساڵح ئه‌لقه‌للاب، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواکارم گیانی به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو ساڵح ئه‌لقه‌للاب دۆستی دڵسۆزی گه‌لی کوردستان بوو، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و پشتگیری و داکۆکیکاریی ئه‌و له‌ مافه‌کانی ده‌ڕوانێت. گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٣/١٠/٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار