بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەک چەند قەزا و ناحیەیەک پێکەوە گرێدەدرێن
__2023_10_25_h16m24s23__ER.jpg)
مووسڵ_KDP.info_ بە دروستکردنی ڕێگایەک لە نێوان هەردوو پارێزگای مووسڵ و دهۆک چەندین قەزا و ناحیە پێکەوە گرێ دەدرێت، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆکیش دەڵێت: لە هەموو ئەو پڕۆژانەی ئیدارەی پارێزگای مووسڵیش ئەنجامی دەدات ئێمە هاوکارییان دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکان ئەنجام بدرێن و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
بەڕێوبەری ناحیەی زێلکان سەر بە قەزای شێخان محەمەد ئەمین بۆ "وشە" گوتوویەتی: ڕێگایەک لە سنووری ناحیەکەمان بە دوو قۆناغ بە گوژمەی پێنج ملیار دینار ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەکەم تەواو بووە و ئێستا قۆناغی دووەم دەستپێکراوە کە لە زێلکان تا مەندان درێژ دەبێتەوە بە تەواوبوونی قەزای شێخان، قەزای بەردەڕەش، ناحیەی زێلکان، کەلەکچی و باشیک پێکەوە گرێدەدات و چەندین گوندیش بۆ کاری کشتوکاڵی سودی لێ وەردەگرن.
شێرزاد قادری بەڕێوبەری ڕێگاوبانی دهۆکیش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ڕێگایە خۆی ئیدارەی پارێزگای مووسڵ جێبەجێی دەکات، بەڵام ئێمە وەکو ڕێگاوبانی دهۆک هەموو هاوکارییەکیان دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، لە هەر شوێنێک پێویستیان بە هاوکاری هەبێت بۆیان ئەنجام دەدەین، چونکە خزمەتێکی باشی ئەو ناوچانە دەکات.
شێرزاد قادر گوتیشی: ئێمە لە درووستکردنی ڕێگای بەدریک بۆ باعدرێش کە ڕێگایەکی زۆر گرنگە لە زۆر ڕووەوە هاوکاری ئیدارەی مووسڵمان کرد، بۆیە ئێمە هەموو کاتێک کە پێویستیان پێمان هەبێت هاوکارییان دەکەین.
بڵند ئیبراهیم




