"ناو روڤیا دەکرێتە دووساید"
_(1)__2023_10_25_h15m53s23__ER.jpg)
ڕوڤیا_KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا گوتی: دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بادینان و داواکاری خەڵک، وەزیری شارەوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەکەی کرد و دەرخستەمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی دووسایدی ناو ڕوڤیا بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا، مەنهەل مۆفەق شەهاب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرەتا دەرخستەیەک ئامادەکرابوو بۆ دروستکردنی دووسایدی ناو ڕوڤیا بە گوژمەی 14ملیار دینار، پارەکە زۆر بوو و دوو ئەندەرپاس و ئۆڤەر پاسی تێدابوو ڕەزامەندی لەسەر نەدرا و دووەم جار دەرخستەیەکی دیکەمان بۆ کرد، ئەویش حەوت ملیار و 800 ملیۆن دینار بوو، تا ڕادەیەک باش بوو، بەڵام دەرخستەیەکی دیکە ئێستا ئامادەکراوە، پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینارە و گەیشتۆتە پارێزگای دهۆک و ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا گوتیشی: وەزیری شارەوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی دوای سەردانی بۆ دەڤەری بادینان هاتە سنوورەکە و کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا و داوای کرد دەرخستەی بۆ ڕەوانە بکەین و بەزوترین کات پڕۆژەکە لە پلانی تازە جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەمجارە ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت و لەساڵی تازە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڵند ئیبراهیم




