٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کار بۆ ئامادەکردنی یاسای تەندروستی گشتی دەکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

ھەرێمی کوردستان دەیەوێ یاسای تەندروستی گشتی تایبەت بەخۆی ھەبێت، ڕاوێژکارێکی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ: یاسای نوێ کاریگەری لەسەر گەشەکردنی کەرتی تەندروستی دەبێت.

د. عەبدوڵڵا سەعید، ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: تا ئێستا ھەرێمی کوردستان یاسای تایبەت بەخۆی لەبواری تەندروستی گشتی نییە، ئەوەی ئێستا کاری پێدەکرێت یاسای تەندروستی گشتی عێراقە، لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەرچووە، بۆیە لەگەڵ سەردەمی ئێستا ناگونجێ و پێویستمان بە یاسای نوێ ھەیە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیھان بگونجێ. 

ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: وەزارەتی تەندروستی کار بۆ ئامادەکارکردنی یاسای تەندروستی گشتی دەکات و دەمانەوێ یاسایەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان ھەبێت، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەت دەستی کردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای تەندروستی.

د. عەبدوڵڵا سەعید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دەرکردنی یاسای نوێی تەندروستی گشتی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەرتەکە دەبێت، چونکە بەهۆیەوە کەرتی تەندروستی لە ھەموو روویەکەوە گەشە دەکات، ئامانجی سەرەکیشمان زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییانە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار