ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
_(1)__2023_10_24_h15m13s19__ER.jpg)
ئه‌مڕۆ، 24ی 10ی 2023، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه به‌گشتی و عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
هه‌ردوولا كۆكبوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێز و تواناكان بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دانانی ستراتیژیه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی قۆناغه‌كه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرایه‌وه، به تایبه‌تی پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌پێناو دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته داراییه‌كان، له‌نێوانیاندا مووچه‌ی مووچه‌خۆران و، باشتركردنی بژێوی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پارتی دیموكراتی كوردستان
24/ 10/ 2023




