٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا.

ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری، سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و لەیەك نزیكبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەی نێوان لایەن و پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار