٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیرمام.. كۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان دەستیپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- كۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد.

شاندی پارتی لە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و هەریەكە لە ئەندامانی دەستی كارگێری سیداد بارزانی، محموود مەحەمەد، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، جەعفەر ئیمینكی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكان پێكهاتووە.

هەروەها شاندی گۆڕان پێكهاتووە لە عومەری سەید عەلی، مستەفا سەید قادر، ئاسۆ ڕەحیم، دلێر عبدولخالق، كاردۆ محەمەد، بەختیار ئەولی.

شایانی باسە كاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كردوو لەلایەن فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی دەستەی كارگێرییەوە پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبوونەی هەردوو شاندی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لە بارەوە دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار