٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەکرەم ساڵح : حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان_KDP.info_ بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان گوتی: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی کردووە و لە هەر ناوچەیەک گرفتێک هەبووبێت سەرۆکی حکوومەت خۆی هاتۆتە سەرخەت و هەوڵی چارەسەرکردنی داوە.

بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان ، ئەکرەم ساڵح ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی تایبەت دامەزرا، لەو کاتەی کابینەی نۆ دەستی بە کار کردووە چەندین قەیران ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، لە ناوخۆش بێ کێشە وگرفت نەبووە، سەرەڕای ئەوەش کابینەی نۆ  سەقامگیری و ئاوەدانی و چاکسازی ئەنجامداوە، هەوڵی داوە چارەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکات و لە ناوخۆش کێشەکان نەبنە ناکۆکی گەورە، بۆیە کابینەی نۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە و سەۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە چاکسازی و ئاوەدانی.

ئەکرەم ساڵح گوتیشی:  کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی سەرکەوتووانە بەردەوامی بە کارەکانی خۆی بدات و تا ئاستێکی باش قەیرانەکان چارەسەر بکات ، بۆیە کابینەی نۆ سەرەڕای هەموو قەیرانەکان بەردەوامی بە کاروانی ئاوەدانی داوە و تا ئاستێکی باش  چاکسازی کردووە و دەستکەوتی باشیشی هەبووە، بۆیە ئەگەر ئەوقەیرانانە نەبوونایە ئێستا دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر باشتر دەبوو.

ساڵح باسی لەوەشکرد: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان ناوچەکان نەکردووە و بگرە پەرۆشی هەموو ناوچەکان بووە بەبێ جیاوازی هەر شوێنێک پێویستی پێ هەبووبێت سەرۆکی حکوومەت ڕاستەوخۆ هەوڵی چارەکردنی کێشەکانی داوە و خزمەتی ناوچەکانی کردووە، تەنانەت  ئەگەر کۆسپیش دروستکرابێت، بۆ نموونە لە خۆپیشاندانی کفری لە کەمترین ماوە سەرۆکی حکوومەت خۆی هاتە سەرخەت و بەشێکی داواکاریەکانیانی جێبەجێ کرد.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار